بۆکان مه‌ڵبه‌ندی موکریان
|
|
به‌یاننامه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان
به بۆنه‌ی 20 ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تێرۆری ئاڵاهه‌ڵگری ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، رۆژی شه‌هیدانی PAK رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد! بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان! پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان، دۆستان، لایه‌نگران! رێبواران و ئۆگرانی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان! 28 خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، 19 سێپتامبری 2011، بیست ساڵ به سه‌ر تێرۆری رۆڵه‌ی هه‌ڵکه‌وتووی کورد، پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌ی لێوه‌شاوه‌ی رێبازی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، لاوی زانا و پێش زه‌مان که‌وتوو، دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان، سه‌عید یه‌زدانپه‌نا راده‌برێ. 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له کاتێک‌دا ته‌نیا 4 مانگ له بنیاتنانی بناخه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان تێپه‌ڕ بوو بوو، کاک سه‌عیدی خه‌باتگێڕ ، ئێواره‌ی رۆژی 19سێپتامبری1991 له شاری سلێمانی که‌وته به‌ر گولله‌ی تاقمێک له تێڕۆڕیسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و له جێ‌دا گیانی پیرۆزی به خاکی نیشتمان به‌خشی. رۆژی دواتر له ناو خه‌م و په‌ژاره‌ی هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رانی، به به‌شداری نوێنه‌رانی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان، له گۆڕستانی "شێخ ئه‌حمه‌د"ی شاری سلێمانی به خاک ئه‌سپێردرا. شه‌هید سه‌عید له کاتێک‌دا گیانی به‌ختکرد که زیاتر له نیوه‌ی ته‌مه‌نی کورتی 27 ساڵه‌ی له خه‌بات و تێکۆشان‌دا تێپه‌ڕ کردبوو، له ده‌مێکدا دڵه پڕ هیواکه‌ی له لێدان که‌وت که پتر له هه‌ر وه‌ختێکی دیکه، بۆ خه‌بات له پێناو ئازادیی و سه‌روه‌ریی گه‌لی کورد له جۆش و خرۆشدا بوو. تێرۆری ئه‌و له ئه‌سته‌م کاتێک‌دا بوو که تازه بناخه‌ی رێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆییخوازی داڕشتبوو. ئه‌وه‌ش دوای نه‌مانی کۆماری سه‌ربەخۆی کوردستان یه‌که‌م ڕێکخراوه بوو که درووشمی ئازادیی و سه‌ربه‌ستیی و یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی کوردی راگه‌یاند. دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 1964 زایینی له گوندی "سه‌قزلوو"ی سه‌ر به شاری بۆکان، چاوی به دنیا هه‌ڵێنا. له ته‌مه‌نی6 ساڵییه‌وه له شاری بۆکان خرایه به‌ر خوێندن و تا دوایین رۆژی خوێندن له خوێندکاره هه‌ره زیره‌ک و به ناوبانگه‌کانی ئه‌و شاره بوو. له ساڵی 1978ه‌وه، هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌سپێک و په‌ره‌گرتنی خه‌باتی گه‌لانی ئێران له دژی رێژیمی حه‌مه‌ره‌زاشا، هه‌رچه‌ند هێشتا زۆر لاو بوو، رووی له تێکۆشانی سیاسی کرد. کاک سه‌عید که ئه‌و ده‌م خوێندکارێکی ده‌بیرستانیی بوو، له رێکخستن و جۆشدانی خوێندکارانی ده‌بیرستان بۆ سازکردنی خۆپیشاندان له دژی رێژیم، ده‌ورێکی چالاکی ده‌گێڕا. به‌شدارێکی هه‌وه‌ڵ تا ئاخری کۆبوونه‌وه‌کانی شه‌وانه‌ی مزگه‌وتی جامیعه‌ی بۆکان بوو که ببوو ناوه‌ندی باس و ته‌گبیری چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی خه‌بات له دژی رێژیمی شا له‌و شاره. به کرانه‌وه‌ی بنکه‌ی "رێکخراوی چریکه فیدائیه‌کانی گه‌لی ئێران" له بۆکان، وه‌ک تێکۆشه‌رێکی ته‌واو وه‌خت چووه ریزی ئه‌و رێکخراوه. پاش هێرشی هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی له یه‌که‌م ساڵی ئازادیی و داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان، له ده‌ورانی شه‌ڕی 3 مانگه‌دا وێڕای شه‌هید "ره‌شید"ی برای له چالاکترین ئه‌ندامانی شانه چه‌کداره‌کانی" گروهی سمکۆ" بوو. که‌م شه‌قام و کۆڵانی ئه‌و شاره هه‌بوون ئه‌و لاوه ده‌مووچاو پۆشراوه چه‌ک به ده‌سته نه‌ناسن و نه‌بووبنه جێ که‌مینی سه‌عیدی شۆڕشگێڕ و هه‌ڤاڵه‌کانی بۆ پاسدارانی تاوانباری داگیرکه‌ر. قه‌ڵای سه‌ردار و حه‌وزه گه‌وره‌ی بۆکان شایه‌تی ده‌ده‌ن که چلۆن له سه‌رده‌مێکدا پاسدارانی رێژیم له کوردستان زه‌بر و زه‌نگیان ده‌نواند و پۆل پۆل رۆڵه‌کانی کوردیان ره‌وانه‌ی مه‌یدانه‌کانی ئێعدام ده‌کرد، ئه‌و له‌گه‌ڵ برا و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی به‌وه‌جیدا، ده‌یان جار هه‌یبه‌تی داگیرکه‌رانیان شکاند و سه‌ره‌نجام دۆخی رادانیان له شاره‌که‌یان، ئاماده کرد. کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا مرۆڤێکی پاک، راستگۆ، به ئه‌خلاق و پرێنسیپ و خه‌باتگێڕێکی به‌باوه‌ڕ بوو. له کۆڕی خه‌باتدا نه‌سره‌وتوو بوو. به لێوه‌شاوه‌یی خۆی به ته‌مه‌نێکی که‌مه‌وه، گه‌یشته ئاستی رێبه‌رایه‌تی و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسایه‌تی گرینگ. تا دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی کوردستان به ماوه‌ی 6 ساڵ به‌رپرسی دووهه‌می " رێکخراوی چریکه فیدائیه‌کانی گه‌لی ئێران" و به‌رپرسی کۆمیته‌ی کوردستانی بوو. له ریزه‌کانی ئه‌و رێکخراوانه‌دا، له کۆبوونه‌وه و کۆنفرانسه‌کاندا، کاک سه‌عید وه‌ک کوردستانییه‌ک هه‌ڵوێستی ده‌گرت و ده‌ورێکی گرینگی له‌سه‌ر بڕیارنامه و په‌سندکراوه‌کان سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد ده‌گێڕا. به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه سه‌ره‌نجام گه‌یشته قه‌ناعه‌تێ که حیزب و سازمانی سه‌رانسه‌ریی ئێرانیی هه‌ر چه‌ند دێموکراتیش بن و ده‌رفه‌ت به باسی پرسی کورد بده‌ن ، ناتوانن وه‌ڵامده‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست بن که ئامانجه‌کانی به یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و کۆتایی هێنان به داگیرکاریی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه‌دی دێن. هه‌ر بۆیه له بنه‌ڕه‌تدا قالبی حیزبی سه‌رانسه‌ریی ره‌تکرده‌وه و که‌وته دانانی بناخه‌ی هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی. هێزێک که له فکر و سیاسه‌ت و کولتور و پراکتیکدا به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی کورد به بنه‌ما بگرێ و له سه‌رویی هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دیکه‌وه دایبنێ. بیری پیرۆزی کوردایه‌تی و ئامانجی ڕه‌وای سه‌روه‌ریی و به ده‌وڵه‌تبوونی کورد، له کۆتایی هه‌شتاکانه‌وه کاک سه‌عیدی هێنابووه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که بۆ خه‌بات له‌م رێگایه‌دا رێکخراوێکی کوردستانی دامه‌زرێنێ . بۆ عه‌مه‌لیی کردنی ئه‌و فکره چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تی سیاسیی بوو. له سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1991ه‌وه که‌وته جموجوڵ بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و رێکخراوه سیاسییه‌ی بیری لێده‌کرده‌وه. سه‌ره‌نجام پاش چه‌ن مانگێک ئاماده‌کاریی، له سه‌رکردایه‌تی ژماره‌یه‌ک له هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رانیدا یه‌کێتی شۆرشگێڕانی گه‌لی کوردستانی بۆ خه‌بات له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی کورد له کۆیله‌تیی و ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر دامه‌زراند؛ ئامانج و سیاسه‌ته گشتی و سه‌ره‌تاییه‌کانی له چه‌ند نامیلکه‌دا گه‌ڵاڵه کرد که تا کۆنگره‌ی یه‌که‌م، حوکمی پرۆگرامی سیاسی‌یان هه‌بوو. یه‌کێتی شۆرشگێڕانی کوردستان له درێژه‌ی خه‌باتیدا، بوو به حیزب و له ئاڵوگۆڕه‌کاندا به بڕیاری تێکڕای ئه‌ندامانی کۆنگره ناوی خۆی گۆڕی به پارتی ئازادیی کوردستان. کاک سه‌عید شۆڕشگێڕێکی هێژا و وشیار بوو. بێجگه له قابلییه‌تی سه‌رکردایه‌تی و رێکخستنی سیاسی و پێشمه‌رگه‌یی، خاوه‌ن بیر و قه‌ڵه‌مێکی به‌به‌هره بوو. سه‌دان وتار و لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و فکری له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ئێران و کوردستان و جیهان به زمانه‌کانی کوردی و فارسی بڵاو کردووه‌ته‌وه. بۆ تێگه‌یشتن له توانا و تاقه‌ت و به‌هره‌ی، ئه‌وه‌نده به‌سه که بڵێین ئه‌و بیر و چه‌مکه سیاسیانه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و به ته‌مه‌نی27 ساڵییه‌وه هێنانیه ناو بزووتنه‌وه‌ی کورده‌وه له رۆژهه‌لاتی کوردستان، ئه‌مڕۆ بۆ رۆڵه‌کانی رۆژهه‌ڵات و بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه‌که‌یان بوونه‌ته گرینگ‌ترین چه‌مکه سیاسییه‌کانی سه‌رده‌م ؛ له‌وانه " قۆناخی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فێدراڵ "، " به‌ره‌ی کوردستانی"،" یه‌کخستنی هێزی پێشمه‌رگه" "دیپلۆماسی و سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی بزوتنه‌وه‌ی کورد" و " ستراتیژیی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان" و ... هتد. به دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی کوردستان، سه‌رده‌مێکی نوێ له ژیان و خه‌باتی کاک سه‌عید ده‌ستی پێ‌کرد. کاک سه‌عیدی نه‌مر، بۆ وه‌سه‌رپێخستن و گه‌شه‌ی ئه‌م هێزه، شه‌و و رۆژی پێکه‌وه گرێده‌دا، هه‌ڵده‌سووڕا و ماندوویی نه‌ناسانه تێده‌کۆشا. ئه‌و خه‌باتگێڕه نه‌سره‌وتووه که له ماوه‌ی خه‌باتیدا خه‌می گیانبه‌ختکردنی برایه‌ک و پۆلێ له هاوڕێکانی که‌وتبووه سه‌ر دڵ، پاش دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی کوردستان به جۆریک هه‌ستی به ئاسووده‌یی رۆحیی ده‌کرد که دووپاتی ده‌کرده‌وه: " ئێستا ئیتر ئه‌گه‌ر مه‌رگیش له ڕێ بێ، به‌لامه‌وه گرینگ نییه". ئه‌و به‌حه‌ق هه‌ڵگری په‌یامی خانی و حاجی بوو و ئاڵای ئامانجه به‌رزه‌که‌ی نه‌هری و سمکۆ و قازی هه‌ڵگرتبوو. سه‌عید یه‌زدانپه‌نا رچه‌ی رێگایه‌کی شکاند که غورور و باوه‌ڕ به خۆ بوون به ئینسانی کورد ده‌به‌خشێ، خۆڕاگری و کۆڵنه‌دان به‌رهه‌م دێنێته‌وه و هه‌رگیز په‌شیمانیی و ره‌نجبه‌خه‌ساریی تێدانییه. ئه‌و رێگایه، رێبازی ناسیۆنالیزمی ئازادیبه‌خشی کوردییه، رێبازی رزگاریی کورد له بنده‌ستی و کۆیله‌تییه، رێبازی قبووڵ نه‌کردنی داگیرکه‌ر و خاوه‌ندارێتی له ناسنامه و خاک و نیشتمانه، رێگای وه‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ریی سیاسی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه. رێژیمی داگیرکه‌ری تاران که سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وت و هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی ڕادیکاڵی کوردستانی به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ خۆی و قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ی ئێران داده‌نا، زۆر زوو بۆ په‌کخستنی، له پارتی ئازادیی کوردستان که‌وته پیلانگێڕان و سیره‌ی له سه‌ری به‌رزی ئه‌م هێزه گرت. ئه‌وه بوو که یه‌که‌م شاڵاوی تێرۆری خه‌باتگێڕانی کوردی رۆژهه‌ڵات له باشووری کوردستان، به تێرۆری سه‌عید یه‌زدانپه‌نا ده‌سپێکرا و دوا شه‌هیدیش تا ئێستا هه‌ر خه‌باتگێڕانی ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان بوون. کاربه‌ده‌ستانی تاران به‌و تاوانه ئه‌گه‌ر ویستیان کاک سه‌عید وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی پێگه‌یشتوو و هه‌ڵکه‌وتووی سه‌رده‌م له سه‌ر رێ لابه‌ن، له لایه‌کی دیکه‌وه به‌و خه‌یاڵه مه‌ست بوون که به تێرۆری ئه‌و، پارتی ئازادیی کوردستان له ریشه‌وه هه‌ڵکێشن. به‌ڵێ! دوژمنی داگیرکه‌ر، چاوه‌ڕوان بوو سه‌عید و رێباز و حیزبه‌که‌ی پێکه‌وه بنێژرێن. به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید سه‌عید ته‌رمی رێبه‌ره‌که‌یان به خاکی پایته‌ختی بابان ده‌سپارد، دلێرانه رایانگه‌یاند: "گه‌لی ئێمه له‌مێژه به قوربانیدان و فیداکاری رۆڵه‌کانی راهاتووه، شه‌هید بوونی کاک سه‌عید رقی تۆڵه له داگیرکه‌ران ئه‌ستوورتر ده‌کا، حیزبه‌که‌شمان به شه‌هید بوونی رێبه‌ری شۆڕشگێڕ و خۆشه‌ویستی به پێچه‌وانه‌ی خه‌یاڵی خاوی داگیرکه‌ران رێگای رێبه‌ری شه‌هیدی درێژه ده‌دا و له مه‌یدانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستاندا، گه‌رچی برینی قووڵی هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام راوه‌ستاوه و خوێنی رێبه‌ری شه‌هیدی هانده‌ری هه‌رچی زۆرتری پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانیه‌تی".
ئازادیخوازانی کورد! سه‌عید یه‌زدانپه‌نا یه‌که‌م رۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری کورد و ته‌نیا سه‌رکرده‌ی حیزبێکی کوردستانی نه‌بوو که به‌و جۆره به فه‌رمانی تاران له ناو برا. تێرۆر و له ناوبردنی سه‌رکرده و رۆڵه‌ی خه‌باتگێری نه‌ته‌وه‌ی ئێمه وه‌ک به‌شێک له پرۆسه‌کانی قڕکردن و ژێنۆسایدی کورد، نه‌ریتی نه‌گۆڕی حکومه‌ته‌کانی سه‌فه‌وی و قاجار و په‌هله‌ویی ده‌وڵه‌تی ئێران بووه. کورد هه‌رگیز تێرۆری ناجوامێرانه‌ی سمکۆ و له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی له بیر ناکا. کورد تێرۆر و ئێعدام و بێسه‌روشوێن کردنی رۆڵه‌کانی له بیر ناکا و ئه‌م تاوانانه له پاڵ تاوانه‌کانی دیکه‌ی ژێنۆسایدی نه‌ته‌وه‌که‌مان به زیندوویی ده‌هێڵێته‌وه؛ نه فه‌رامۆشیان ده‌کا و نه لێیان خۆش ده‌بێ. ژێنۆساید و تێرۆری سه‌رکرده و رۆڵه هه‌ڵکه‌وتووه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران ته‌نیا له لایان کۆماری ئیسلامییه‌وه نه‌بووه. ئه‌وه ئامانج و ئاکاری هه‌موو حکومه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی ئێران بووه. هه‌روه‌ها ئه‌و چاره‌نووسه‌ش ته‌نیا تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌بووه و رێبه‌رانی هه‌موو نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه. ئه‌م راستییه مێژووییانه ده‌یسه‌لمێنن که ئێران به‌م شێوه ده‌وڵه‌ته‌ی تا ئێستایه‌وه زیندانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی دیکه و مه‌کۆی کوشتنی رێبه‌ران و رۆڵه هه‌ڵکه‌وتووه‌کانیانه. هه‌ر بۆیه و به تێگه‌یشتن له‌و راستییه بوو که سه‌رکرده‌ی ناوداری کورد شێخ عوبه‌یدوڵڵا نه‌هری به ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و رزگاریی یه‌کجاریی له‌م بنده‌ستییه راپه‌ڕینێکی مه‌زنی رێکخست؛ دواتر سه‌رکرده‌ی مه‌زنی کورد سمایل ئاغا سمکۆ به هه‌مان ئامانج له ده‌سه‌ڵاتی ره‌زاشا راپه‌ڕی و 65 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌ی له ده‌سه‌ڵات و حوکمی جینایه‌تکاران جیاکرده‌وه. ئه‌مرۆش که پۆلێکیتر له رێبه‌رانی سیاسی و سه‌تان رۆڵه‌ی هه‌ڵکه‌وتوو و ده‌یان هه‌زار له ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له رۆژی ده‌رچوونی فه‌توای خومه‌ینیه‌وه که به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تان ده‌چێته خانه‌ی ژێنۆسایده‌وه، له ناوبراون ؛ هیچ پردێک بۆ ژیان و پێکه‌وه مانه‌وه‌ی ئازادانه، کورد و تاران پێکه‌وه گرێ نادا و ته‌نیا رێگای رزگاری یه‌کجاریی له کوشتار و تێرۆری رێبه‌ران و رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به ده‌سته‌وه گرتنی چاره‌نووسی سیاسی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه. له‌م رێگایه‌شدا به حوکمی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی، نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تانی جیهانی ئازاد و پێشکه‌وتنخواز له‌سه‌ریانه له قڕ کردن و تێرۆری مرۆڤی کورد وه‌ده‌نگ بێن و یارمه‌تی کورد بده‌ن بۆ رزگاریی یه‌کجاری له بنده‌ستی و زۆرداری. پارتی ئازادیی کوردستان قافڵه‌یه‌ک شه‌هیدی پێشکه‌شی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کردووه. بۆیه بۆ به‌رز و به‌رێز راگرتنی ناو و یاد و خه‌باتی یه‌کبه‌یه‌کی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان، 28 خه‌رمانان به رۆژی هه‌موو شه‌هیدانی پارتی ئازادیی کوردستان دیاریی کراوه و له‌م رۆژه‌دا له نێوان ئه‌وان و خه‌باتگێرانی ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستاندا په‌یمانی خه‌بات و نه‌سره‌وتن تا وه‌دیهێنانی ئامانج و ئاواته‌کانیان نوێ ده‌کرێته‌وه. ده‌با رۆڵه به ئه‌مه‌گه‌کانی کوردستان له هه‌ر کوێ هه‌ن، به هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان یان داگیرساندنی مۆمێک، به خوێندنی سروودی ئه‌ی ره‌قیب یان دادانی فاتێحه‌یه‌ک، به ساتێک راوه‌ستان یان ده‌مێک بێده‌نگی، رێز له‌و که‌سانه بگرن که ژیان و گیانی خۆیان له پێناو ئازادیی و به‌خته‌وه‌ریی ئه‌واندا، به‌ختکرد. هه‌ر له‌م رۆژه‌دا ده‌ستی یه‌کبه‌یه‌کی خه‌باتگێڕانی PAK به گه‌رمی ده‌گوشین که له ریزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه و له رێکخستنه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یان له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی کۆماری ئیسلامی‌دا، شێلگیرانه، له‌سه‌ر په‌یمانی کوردایه‌تی سوورن و ئاڵای ئاواته‌کانی سه‌عید و سه‌ردارانی نه‌مری نه‌ته‌وه‌که‌مانیان، شه‌کاوه راگرتووه.
سڵاو له سه‌ر قافڵه‌ی شه‌هیدانی پارتی ئازادیی کوردستان سڵاو له سه‌رجه‌م شه‌هیدانی خه‌باتی 20 ساڵه‌یPAK سڵاو له سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ی مه‌زنی کورد
پارتی ئازادیی کوردستان مەجلیسی گشتی 28 خەرمانانی 2711 19 سێپتامبری 2011 نوشته شده توسط ناڵه‌شکێنه | لینک ثابت |
بیانیه‌ی پارت آزادی کوردستانPAK
بمناسبت بیستمین سالگرد ترورسعید یزدان‌پناه پرچمدار راه رهائی و استقلال کوردستان هموطنان کوردستانی! خانواده‌های شهدای سرفراز کورد ! پیشمرگان آزادیخواه ، دوستان ، هواداران و رهروان آزادی و استقلال کوردستان! 28شهریورماه، مصادف با 19 سپتامبر 2011 بیستمین سالگرد ترور رهبر استقلال‌طلب کورد و بنیانگذارپارت آزادی کوردستان، کاک سعید یزدان پناه است. کاک سعید درغروب هنگام روز19 سپتامبر سال 1991 در شهر سلیمانیه ( جنوب کوردستان) آماج شلیک گلوله‌ی تنی چند تن از تروریستهای جمهوری اسلامی قرار گرفت و به شهادت رسید. روز بعد جنازه‌ی وی درمیان غم و ابراز تنفر مردم کوردستان علیه جنایت پیشه‌گان جمهوری فاسد و انسان ستیز خمینی، در گورستا ن شیخ احمد در شهر سلیمانیه به خاک سپرده‌شد. شهید سعیدیزدان‌پناه درعنفوان جوانی ، آنگاه که تنها بیست و هفت سال از عمر پربارش را سپری کرده‌بود باگلوله‌ی تروریستهای جمهوری اسلامی دل لبریز از عشق به آزادی کوردستانش از طپش باز ماند. ترور وی کوته زمانی پس از بنیادنهادن سازمان استقلال طلبش صورت گرفت. شایان ذکر است که این تشکیلات پس ازبرقرای جمهوری کوردستان در شرق وطن ما ، نخستین جریانی بود که مشی سیاسی رهبران جمهوری کوردستان مستقل را الگوی مبارزاتی خویش قرار داد. کاک سعید یزدان‌پناه، بنیان‌گذار و رهبر حزب ما در سال 1964 میلادی در دهکده‌ی '' سقزلو '' از توابع بوکان چشم به جهان گشود. در شهر بوکان به مدرسه رفت.در ایام تحصیل جزء بهترین دانش آموزان بود. کاک سعید با آغاز جنبش و انقلاب ضد سلطنتی پهلوی با اینکه بسیار جوان بود به فعالیت سیاسی روی آورد. او هنوز دردوره‌ی دبیرستان به تحصیل مشغول بود که با افتتاح شعبه‌ی تشکیلاتی '' سازمان چریکهای فدائی خلق ایران'' به آن سازمان پیوست. با آغاز یورش خمینی به کوردستان در جنگ سه‌ماهه علیه ملت کورد، همراه با برادرش '' رشید یزدان‌پناه ( سمکو)که در جنگ علیه مهاجمین جنایتکار و اشغالگران کوردستان به شهادت رسید، در سازماندهی و مقاومت علیه اشغالگران کوردستان فعالانه شرکت کرد.او عضو گروه چریکی '' سمکو'' بود. همراه با رفقایش علیه اشغالگران پاسدار به سازماندهی جوانان شهر بوکان پرداخت. اوج گرفتن مبارزه‌ی عمومی مردم کوردستان علیه اشغالگران و شرکت فعالانه‌ی جوانان کورد و سازمانهای سیاسی ازآنجمله حوزه فعال کاک سعید، مقدمات درهم‌کوبیدن مراکز نظامی اشغالگران را در بوکان فراهم کرد. پشمرگان کورد درمدتی کوتاه مهاجمین اشغالگر را درهم شکستند. در نتیجه‌ی حملات بی امان پیشمرگان، پاسداران جنایتکار خمینی از کوردستان بیرون رانده شدند.و بسیاری از شهرها از لوث وجودشان پاک گردید. کاک سعید یزدان‌پناه مبارزی صادق و نستوه با سجایا و اخلاق نیکو، با پرنسیپ، باورمند به اصول انسانی و مبارزه جهت رهائی کوردستان بود. با توانمندی و لیاقتی که داشت به سرعت در سطح رهبری قرار گرفت. او تا تشکیل پارت آزادی کوردستان به مدت 6 سال جانشین مسئول اول و مسئول کمیته‌ی کوردستان سچفخا بود. او در گردهمائیها و کنفرانسهای سازمان مدافع پیگیر تفکرات ملی‌گرایانه بود. اما کاک سعید بسیار سریع دریافت که شرکت جوانان کورد در سازمانهای سراسری که هرگز به خواست استقلال‌خواهی و تشکیل دولت ملی کورد نمیانجامد اقدامی نادرست است. و توان مردم مارا به هدر میدهد. او تلاش کرد نشان دهد که شرکت جوانان کورد در سازمانهای سراسری به اتحاد و پیوستگی ملت کورد و استقلال کوردستان کمکی نخواهد کرد. از اینرو اندیشه‌ی پیوستن بخش‌های تقسیم شده‌ی کوردستان و ایجاد کشوری مستقل، از سالهای اواخر دهه‌ی هشتاد به بعد کاک سعید را به بنیاد نهادن سازمانی کوردستانی کشاند. از آغاز سال 1991 کاک سعید جهت تشکیل سازمانی که آرمان احقاق حقوق ملی و تشکیل کوردستان آزاد را در صدر اولویتها و برنامه‌ی فعالیتهای سیاسی خود قرار دهد، با همرزمان خود به تبادل نظر و گفتگو پرداخت. "اتحاد انقلابیون خلق کوردستان" را بنیان نهاد و به تدوین آرمان، اهداف و سیاستهای آن همت گمارد . "اتحاد" در تدوام جریان مبارزه و تحولات سازمانی به حزب ارتقاء یافت و در اولین کنگره به اتفاق آرا نام آن به پارت آزادی کوردستان تغییر یافت. کاک سعید مبارزی آگاه باقابلیت رهبری و سازماندهی بالا بود. نوشته‌های سیاسیی وی حاکی از قدرت تشخیص و شناخت وی از اوضاع ایران و کوردستان بود که به زبانهای کوردی و فارسی منتشر گشته‌اند. کافی است ایده‌های وی‌را در برنامه‌ی احزابی ملاحظه کرد که در شرق کوردستان و سایر مناطق اشغالی در صحنه‌ی مبارزه قرار دارند. اکنون آن ایده‌ها در قالب بنیاد نهادن دولتهای فدرال ، جبهه کوردستانی ، ایجاد ارتش متحد پیشمرگه ، دیپلماسی و سیاست متحد خارجی جنبش کورد و استراتژی استقلال کوردستان را می‌توان یافت. تشکیل پارت آزادی کوردستان آغازی نوین در زندگی و مبارزه‌ی کاک سعید بود. او برای پیشبرد اهدافش به تلاشهایش افزود و ایجاد پارت آزادی کوردستان بوی توانی تازه بخشید. او که از شهادت برادر و همرزمانش غمی جانکاه به دل داشت، این اقدام سترگ آرامش روحی به وی بخشید. زان پس بود که گفت : '' اکنون اگر مرگش در رسد برای وی اهمیتی ندارد''. کاک سعید به حق حامل پیام حضرت خانی و حاجی قادر کویی بود. او رهرو راه سمکو و نهری و قاضی محمد بود. هویت طلبی وی غرور انگیزبود. ا و اتکا به خود را به جوانان کورد یادآوری می‌کرد. آرمانش آزادی وطن تجزیه گشته و اتحاد و همبستگی کورد و رهائی از بردگی و استثمار در همه‌ی بخش‌های اشغالی کوردستان و بالاخره ایجاد دولت ملی کورد بود. رژیم جنایت‌پیشه‌ی آخوندی که فرازآمدن نیروئی مبارز و ملی با اهداف رهائی از بردگی در کوردستان‌را به معنای نابودی شوینیزم ایرانی و طرد جنایتکارانش از کوردستان می‌دید، با اعلام موجودیت حزب ما به تلاش در امحای فیزیکی رهبر جوان آن روی آورد. ترور رهبر حزب ما در جنوب کوردستان سرآغازی بود برای ترور صدها مبارزو هواخواه احزاب و سازمانهای سیاسی کورد مقیم در جنوب کوردستان. رهبران جمهوری فاشیستی گمان کردند با ترور کاک سعیدیزدان‌پناه حزب ما را از صحنه‌ی مبارزه علیه نظام جنایت پیشه‌اشان کنار زده، نابود خواهند کرد. لیکن این جنایت آخوندها همچون هزاران جنایت دیگرشان موجب گردید که رهروان راه رهائی کوردستان علی‌رغم فقدان بزرگ رهبرشان علیه اشغالگران کوردستان مصممتر از قبل به مبارزه خود شدت بخشند.
آزادیخواهان کوردستان! کاک سعید یزدان‌پناه اولین رهبر راه رهائی نبود که به فرمان حاکمان تهران ترور گردید. ترور رهبران کورد پروسه‌ایست دیرپا و سازمان‌یافته که هزاران مبارز و آزادیخواه ملت مارا به خاک و خون کشیده است. ارتکاب جنایات ترور رهبران کورد بخشی از ژنوسایدی است که از سوی حاکمان صفوی، قاجار و پهلوی و نظام آخوندی علیه ملت ما دوام یافته‌است. ترور اسماعیل آقا سمکو وبه دارکشیدن پیش‌وا قاضی محمد‌و یارانش و کشتار هزاران رهرو راه رهائی ملت ما سلسله‌ایست پیوسته و ملت بزرگ ما هرگز آنهارا فراموش نخواهد کرد. جنایات ارتکابی اشغالگران مختص به ملت ما نبوده است. دیگر ملتهای دربند نیز در سرزمین های اشغالی‌آنها از سوی جمهوری آخوندی و اسلاف جنایتکارشان امحای جمعی و گروهی گردیده، نابودی بخشهائی از مردم خودرا که بعضا توان دفاع از خود را نداشته‌اند، تجربه کرده‌اند. با توجه به این واقعیت بود که رهبران نامدارکورد شیخ عبییدالله نهری واسمعیل آقا سمکو و قاضی محمد پرچم استقلال و طرد اشغالگران از کوردستان را بر افراشتند و جان در ره این آرمان مقدس نهادند. از زمان روی‌کارآمدن جنایتکاران جمهوری اسلامی نیز تا کنون شماری از رهبران و دههاهزار مبارز آزادیخواه و دهها برابر آن از مردم بی‌دفاع کورد پس از فتوای جهاد خمینی ( فرمان ژنوساید ملت کورد) به خاک و خون کشیده‌شدند. کدامین پل ارتباطی برای همزیستی با جنایتکاران حاکم باقی مانده که بتوان از همبودی و همزیستی با تروریستان دفاع کرد؟. مگرهمبودی برده‌دار و برده را می‌توان همزیستی نامید؟ تنها راه رهائی از کشتار جمعی ، آسیمیلاسیون و حکومتهای جنایت پیشه‌و ضد بشری قرون وسطائی و قبایل آدمخواری نظیر صفویه ، قاجار، دزدان و چپاولگران و کشتارگرانی چون رضاشاه و تالی فاسد وی که پدید آورنده‌ی جمهوری دزدان و دروغگویان و جلادان اند، طرد آنان از سرزمینهای اشغالی ملتهای تحت ستم ایران است. پارت آزادی کوردستانPAK کاروانی از شهیدان دارد که در راه رهائی کوردستان جان فداکرده‌اند. هم از این روست که به خاطر بزرگداشت و گرامی‌داشت خاطره شهدایمان روز 28 شهریورماه را روزشهدای پارت آزادی کوردستان نام گذاری کرده‌ایم. 28 شهریور روز تجدید عهد پیشمرگان و اعضای حزب ما با شهدای راه رهائی ملت دربند ماست. تجدید پیمان ماست با همرزمان سرفرازمان که استوار و نستوه ادامه‌دهنده‌ی راه آنها باشیم. رهبری PAK درودهای صمیمانه‌ی خودرا به مبارزین حزب، پیشمرگان سرفراز، زندانیان سیاسی،هوداران حزب و خانواده‌های شهدا که به مقاومت در برابر جنایتکاران جمهوری اسلامی ادامه میدهند، تقدیم می‌دارد.
درود بر کاروان شهدای سرفراز راه رهایی کوردستان درود بر شهدای ملت بزرگ ما و جنبش استقلال خواهی و رهائی از سلطه جنایتکاران و تروریستهای جمهوری اسلامی ایران
پارت آزادی کوردستان مجلس عمومی شهریور 1390 سپتامبر 2011 نوشته شده توسط ناڵه‌شکێنه | لینک ثابت |
به‌شداریی پارتی ئازادیی کوردستان له ئاکسیۆنێک له وڵاتی هولەند
PAZADIK: کاتژمێر 10:00 سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە 5 رەزبەری 2711 (27 سێپتامبری 2011)، لە شاری دانهاخی وڵاتی هولەند، ئاکسیۆنێک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرانبەر بارودۆخی نالەباری پەنابەران لەو وڵاتە، بەڕێوەچوو. ئاکسیۆنەکە بە بەشداریی بەشێکی زۆر لە نەتەوە جیاوازەکان و رێکخراوی یاریدەدەری پەنابەران لە هولەند و چەند پارلمانتار و حیزبێکی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد. شایانی باسە کە کۆمیتەی رێکخستنی هولەندی پارتی ئازادیی کوردستان بە سەرپەرشتی هەڤاڵ چیا محەمەدی بەشداریی لەم ئاکسیۆنەدا کرد و نامەیەکی ناڕەزایەتی لەمەڕ بارودۆخی پەنابەرانی کورد لە وڵاتە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرانی ئاکسیۆنەکە کرد کە تێیدا داوا کراوە چاو بە فایلی ئەو پەنابەرانەدا بخشێننەوە کە تا ئێستا مافی پەنابەرێتییان وەرنەگرتووە.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند 7رەزبەری 2711 29سێپتامبری 2011
پارتی ئازادیی کوردستان Parti Azadi Kurdistan Kurdistan Freedom Party Holland Committee nl.pak1@gmail.com Mobil:0031620074245 www.pak-eu.com نوشته شده توسط ناڵه‌شکێنه | لینک ثابت |
به‌شداری پارتی ئازادیی کوردستان لە خۆپیشاندانێک له وڵاتی ئۆتریش
PAZADIK: رۆژی شه‌ممه 2 رەزبەری 2711 رێکەوتی (24 سێپتامبری 2011) کاتژمێر16:00 لە ڤییەنای وڵاتی ئوتریش خۆپیشاندانێکی جەماوەری دژ به دەسدرێژی، تۆپبارانکردن، شەهیدکردن و ئاوارەکردنی خەڵکی سڤیلی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان لە لایان دەوڵەتانی داگیرکه‌ری کوردستان کۆماری ئیسلامی و ترکیە، بەڕێوەچوو. لە خۆپیشاندانەکەدا کە بەردەم پەرلەمانی نەمسا بەڕێوەچوو، کوردانی دانیشتوی ئەو به گوتنه‌وه‌ی سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕقیب" و به گوتنی دروشمگەلی وەک "مردن بۆ دیکتاتۆر" و "دەوڵەتی داگیرکەری ترکیە و ئێران" ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی دەسرێژییەکانی هەردوو دەوڵەتی داگیرکەری کوردستان دەربڕی. شایانی باسە کە خۆپیشاندان و ناڕەزیەتی دەربڕینەکان دژی دەسدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ترکیە لە چەندین وڵاتی دیکەی ئوروپایی بەڕێوەچووە و چەندین خۆپیشاندانی دیکەش بەڕێوەن. کۆمیته‌ی رێکخستنی ئۆتریشی پارتی ئازادیی کوردستان بەشداریی ئەو خۆپیشاندانە بوو. جێگای ئاماژەیە کە ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی پشتیوانیان لەم خۆپێشاندانە کردبوو و ئامادەکارییان بۆ کردبوو، بریتین له: -1 پارتی ئازادیی کوردستان -2 یەکێتی نیشتیمانی کوردستان -3 حیزبی دیمۆکراتی کوردستان -4 پارت ئازادی کورد لە سوریە -5 بزوتنەوەی گۆڕان -6 حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران -7 مەڵبەندی کوردی لە ڤییەن
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی ئۆتریش 4 رەزبەری 2711 26 سێپتامبری 2011
Kurdistan Freedom Party Austria Committee Mobil.0043676879610125
نوشته شده توسط ناڵه‌شکێنه | لینک ثابت |
به‌شداری PAK له سمینارێک له هولندا
PAZADIK: کاتژمێر 1:30 دەقیقەی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 2 رەزبەری 2711 (24 سێپتامبری 2011)، لە شاری ئەلمێرەی وڵاتی هولەند، لیژنه‌ی ناوچه‌ی هولەندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، سمینارێکی له‌ژێر ناوی بارودۆخی سیاسیی ئێستا و ئاینده و مه‌ترسییه‌کانی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، بۆ به‌ڕێز (کاک جەعفەر ئیبراهیم ئیمینکینی) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی PDK سازکرد. له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی پارتی دیمۆکراتی کوردستان شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به‌شداریی لە سمینارەکەدا کرد و لە لایان لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و به‌ڕێز جەعفەر ئیبراهیم/ەوە به‌گه‌رمی پێشوازی کرا. سمیناره‌که بە دقیقه‌ی راوەستان بو گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستیپێکرد. پاشان جەعفەر ئیبراهیم باسێکی تێر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای باشووری کوردستان و پارچەکانی دیکه‌ی کوردستان کرد. به‌شی دوای سمیناره‌که ته‌رخان کرابوو بۆ پرسیاری ئاما‌ده‌بووان و له‌لایان جەعفەر ئیبراهیم/ەوە وه‌ڵامی پرسیارەکان درایەوە. شایانی باسه له‌لایان خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی چه‌پکه گوڵێک بۆ به‌خێرهاتنی پێشکه‌ش به کاک جەعفەر ئیبراهیم کرا. شاندی پارتی ئازادیی کوردستان پێکهاتبوون له هاوڕێیان ئه‌فشار ئه‌قده‌سی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا، خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی و به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند، هه‌ڤاڵان خاتوو کوردستان سه‌قزی، شوانه مەحمودی، رێبوار بابامیری و چیا محه‌مه‌دی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ندی پارتی ئازادیی کوردستان.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند 4 رەزبەری 2711 26 سێپتامبری 2011
پارتی ئازادیی کوردستان Parti Azadi Kurdistan Kurdistan Freedom Party Holland Committee nl.pak1@gmail.com Mobil:0031620074245 www.pak-eu.com نوشته شده توسط ناڵه‌شکێنه | لینک ثابت |
بە ئامادەبوونی پارت و لایەنەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان
یادی 20 ساڵەی تێرۆر کرانی رێبەری شەهید سەعید یەزدانپەنا، رۆژی شەهیدانی PAK بەرز راگیرا لە یادی 20 ساڵەی تێرۆرکرانی رێبەر و دامەزرێنەری پارتی ئازادیی کوردستان شەهید کاک سەعید یەزدانپەنا، رۆژی شەهیدانی PAK، بە ئامادەبوونی پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، رۆژی هەینی 1 رەزبەری 2711 رێکەوتی (23 سێپتامبری 2011) لە بنکەی ناوەندیی پارتی ئازادیی کوردستان، رێورەسمێکی شکۆدار بەڕێوەچوو. دەسپێکی رێورەسمەکە بە لێدانی مارشی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهید سەعید و سەرجەم شەهیدانی پارتی ئازادیی کوردستان و نەتەوەی گەورەی کورد دەستیپێکرد. دوابەدوای ئەمە، لە لایان نوێنەرانی حیزب و لایەنە کوردستانییەکانەوە، 20 مۆم لە یادی 20 ساڵەی شەهید کرانی رێبەر و دامەزرێنەری پارتی ئازادیی کوردستاندا هەڵکران. پاشان بەڕێز کاک حسەین یەزدانپەنا وتەیەکی بەو بۆنەیەوە پێشکەش کرد. لە دەسپێکی وتەکەیدا وێڕای بەخێرهێنانی نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان، حسەین یەزدانپەنا گوتی: "لای هەموومان ئاشکرایە کە کەم سەرکردە سیاسیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەبووە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە لایان حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە هەر جارێک بەجۆرێک تێرۆر نەکرابێتن یان لە سێدارە نەدرابێتن". لە درێژەی باسی تێرۆری سەرکردەکانی کورد، یەزدانپەنا رایگەیاند: "هەڵبەت ئەوە تەنیا تایبەت نەبووە بە کوردی رۆژهەڵات، بەڵکوو تێرۆری سەرکردەکانمان، هەڵواسینی رێبەرەکانمان و قڕکردنی نەتەوەی کورد بە توندترین شێوە، هەموو خوشک و برایانی ئێمەی لە هەموو پارچەکانی کوردستان گرتووەتەوە، مێژووی کورد پڕە لە کوشتن و تێرۆر و هەڵواسین و قڕکردنی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان". لە بەشێکی دیکە لە وتەکەیدا، یەزدانپەنا تیشکی خستە سەر سیاسەتی دەوڵەتی تاران بەرانبەر بە سەرجەم نەتەوە بندەستەکانی ئێران و وتی: "لە ئێران ئەم دیاردەیە تەنیا نەتەوەی کوردی نەگرتووەتەوە، دەوڵەتی تاران هەر کاتێک پێویستی کردبێ، هەر کاتێک نەتەوە بندەستەکانی ئەو وڵاتە لەسەر ماف و ئازادییەکانی خۆیان سوور بووبێتن، لەشکر کێشیی کردوونە سەر، تاوانی کۆمەڵکوژیی لەسەر بەڕێوەبردوون و سەرکردە و رێبەرەکانیان تێرۆر کردووە یان هەڵیانواسیون". هەروەها جێگری سەرۆکی PAK، سەبارەت بە رۆژی 28 گەلاوێژ و فەتوای خومەینی لە دژی کورد، وتی: 32 ساڵ لەمەوبەر لە 28 مانگی گەلاوێژدا، فەتوایەک کە بە ڕواڵەت فەتوای دینی بوو، بەڵام بە ناوەڕۆک فرمانی ژێنۆسایدی نەتەوەی کورد بوو لە لایان خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامییەوە دەرچوو". لە درێژەی قسەکانیدا حسەین یەزدانپەنا گوتی: "لەپاڵ کۆمەڵکوژی و سیاسەتی قڕکردنی کورددا، تێرۆر و کوشتنی رێبەرانی سیاسیی و بەرپرسانی حیزبە سیاسییە کوردستانییەکان، یەکێک بوو لەو کردەوە پەیتا پەیتایانەی کە دەوڵەتی ئێران بەڕێوەی برد و ئێستاش پاش 32 ساڵ لەو فەرمانە دەتوانم بڵێم ئەگەر هەموو رۆژێکیش نەبێ، بەڵام هەموو حەوتوویەک مرۆڤێکی کورد یان چەند مرۆڤی کورد بەشێوەی جۆراوجۆر یان لەسەر شەقامەکان یان لە گرتووخانەکان یان لەسەر سنوورەکان، بە بیانووی جۆراوجۆر گیانیان لە ئەستێندرێ. ئەویش لە سەردەمێکدایە کە گیانی مرۆڤ و مافەکانی مرۆڤ بووەتە بایەخێکی جێگر لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا". سەبارەت بە هۆکاری ئەوەی کە بەمشێوەیە دەرفەت بۆ دوژمنەکانی نەتەوەکەمان رەخساوە بۆ ئەوەی کورد قڕان وەڕێبخەن و سەرکردەکانی کورد لەناوبەرن، یەزدانپەنا گوتی: "نەتەوەی ئێمە حاکمیەتی نەتەوەیی نەبووە و نییە و بە واتایەتی دیکە لەبەر ئەوەی نەتەوەی ئێمە لە کاروانی پێشکەوتنی نەتەوەکانی دیکەی دنیا وەدوواکەوت و نەیتوانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی دابمەزرێنێ". هەروەها سەبارەت بە رێگە چارەی کۆتایی هێنان بە قڕکردنی نەتەوەی کورد و تێرۆرکرانی رێبەرەکانی و پڕ کردنەوەی ئەم کەلێنەی ئێستا لە نێو نەتەوەکەماندا هەیە، حسەین یەزدانپەنا رایگەیاند: "ئەگەر کورد وەکوو هەموو نەتەوە بەختەوەرەکانی دنیا، وەکوو نەتەوەکانی دراوسێی چارەنووسیی سیاسیی خۆی بەدەستەوە نەگرێ و نەبێتە خاوەن حاکمیەت و سەروەریی سیاسیی خۆی، هەمیشە بۆی هەیە تاوانە گەورەکان جارێکی دیکە دووبارە ببنەوە". لەمەڕ بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبەرانبەر ئەو تاوانانەی لە دژی نەتەوەی کورد دەکرێن حسەین یەزدانپەنا جێگری سەرۆکی PAK، وتی: "زۆر دوور نەکەوتوینتەوە لەو تاوانەی کە مانگی رابردوو لە لایان ئەڕتەشی ترکیەوە دژ بە بنەماڵەیەکی کورد لە بناری قەندیل خوڵقا. زۆر سەیرە لە شوێنێک کە هێندێک دەوڵەت بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤەوە بە بڕیاری نێودەوڵەتی تووشی سزا ببن و پەیمانی ناتۆ هێرش بکاتە سەریان، بەڵام دوو دەوڵەت لەم هەرێمە پێکەوە پەلاماری نەتەوەیەکی بێدەوڵەت بدەن و رۆڵەکانی لە خاک و خوێن بکێشن. ئەوە دەردی بێدەوڵەتی و دەردی بێ سەروەریی سیاسییە". لە درێژەی وتەکەیدا حسەین یەزدانپەنا، وتی: "ئەمڕۆ کە بیست ساڵ بەسەر تێرۆری دامەزرێنەر و رێبەری حیزبی ئێمەدا تێدەپەڕێ و ئەم برینەی ئێمە هەرگیز کۆن نەبووە، جارێکی تر پێ لەسەر ئەوە دادەگرینەوە کە رێگەی کۆتاییهاتنی قڕکردن و کیمیاباران و ئەنفال و تێرۆری سەرکردەکانمان لەوەدایە کە نەتەوەی کورد یەکگرتووانە تێ‌بکۆشێ کە حاکمیەتی نەتەوەیی بەدەست بێنێ و دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی دابمەزرێنێ. بەڵام ئەمە نایەتە دی ئەگەر نەتەوەی کورد لە یەک بەیەکی پارچەکانیدا یەکگرتووە نەبێ و لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا هاوپەیمانێتی و هاواهەنگی لە نێوان رێبەرانی سیاسی و هێزە سیاسییەکاندا نەیەتە دی. ئێمە زۆرجار پێمان لەسەر ئەوە داگرتووەتەوە کە قەوارەی ساسیی باشووری کوردستان سەرۆکایەتی و حکومەت و پارلمانەکەی بەشێکن لەو سەروەرییەی نەتەوەییەی کە کورد پێویستە هەیبێ". لە بەشێکی دیکە کە قسەکانیدا جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ پاش 20 ساڵ لە تێرۆری رێبەرەکەی، پارتی ئازادیی کوردستان بە فکر و سیاسەت هێزێکی رۆشن و ئامانج روونە و بە قەوارەش حیزبێکی سەقامگیرە کە هەرگیز ئیتر بە هیچ رەشابەیەک نالەرزی و رۆژ بە رۆژ بناخەکانی بەهێزتر دەکا و ئەگەرچی فکر و ئامانج و سیاسەتی پارتی ئازادیی کوردستان بە پێچەوانەی ئاڕاستەی شەپۆلەکانە بەڵام لێبڕاوین کە ئاڵای ئامانجە نەتەوەییەکانی شەهید سەعیدی رێبەرمان و ئاواتی سەرکردە شەهیدە مێژووییەکانمان کە ئازادی و بەدەسهێنانی مافی ژیانێکی پڕ سەروەری و حاکمیەتی نەتەوەیی بوو خەباتی بۆ دەکا و تا وەدەسهێنانی ناسەروێ و لە هیچ کەند و کۆسپێک سڵ ناکاتەوە". لە کۆتایی وتەکانیدا جێگری سەرۆکی PAK وتی: "لەسەر ئەو راستییە پێدادەگرینەوە کە، ئەگەرچی 28 خەرمانان رۆژی شەهیدبوونی رێبەری پارتی ئازادیی کوردستانە، بەڵام لە 20 ساڵی رابردوودا قافڵەیەکی دوور و درێژ لە تێکۆشەرانی پارتی ئازادیی کوردستان لە مەیدانەکانی بەرەنگاری لەگەڵ هێزی داگیرکەر یان لە زیندانەکاندا یان لەو جێگایانەی بەر شاڵاوی تێرۆر کەوتووە گیانیان بەختکردووە. بۆیە ئەم ڕۆژە نەک هەر رۆژی تێرۆری دامەزرێنەری پارتی ئازادیی کوردستانە بەڵکوو رۆژی هەموو شەهیدانی پارتی ئازادیی کوردستانە". ناواخنی رێورەسمی رۆژی شەهیدانی PAK بریتی بوو لە خوێندنەوە یان پێشکەشکرانی پەیمای حیزب و لایەنە سیاسییەکان و وتەیەکی هونەرمەند و چالاکی کۆمەڵایەتی بەڕێز نیزام لوڕ لەسەر کەسایەتی شەهید سەعید و چەند سروودێکی نەتەوەیی کە لە لایان کۆڕی سروودی پارتی ئازادیی کوردستان بە هاوکاریی هەڤاڵان ئارمیا سەقزی و بەهادین موشیرپەناهی پێشکەش کران. ئەو حیزب و لایەنە سیاسییانەی بە شاند یان ناردنی پەیام بەشداری ئەو رێورەسمە بوون بریتین لە:
باکووری کوردستان: کۆما جڤکاێن کوردستان PKK پارتی سوسیالیستی کوردستان (باکوور)
باشووری کوردستان: یەکێتی نیشتمانی کوردستان پارتی دیمۆکراتی کوردستان یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان حیزبی شیوعی کوردستان یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان
رۆژاوای کوردستان: کۆمەڵەی پارتەکانی نیشتمانی کورد لە سووریە (بریتی لە 10 حیزب) حیزبی ویفاقی دیمۆکراتی کوردستان – سووریە
رۆژهەڵاتی کوردستان: سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمەڵە – پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان سپای رزگاریی کوردستان یاریکورد
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیتەی راگەیاندن 2 رەزبەری 2711 24 سێپتامبری 2011
نوشته شده توسط ناڵه‌شکێنه | لینک ثابت |
سەردانی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی PAK لە کۆمەڵەی شٶڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
PAZADIK: رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 25 ئاگۆستی 2011 شاندێکی نوێنەرایەتی سلێمانی پارتی ئازادیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هەڤاڵان خەلیل نادری ئەندامی مەجلیسی گشتی و بەرپرسی پێوەندییەکانی PAK لە شاری سلێمانی، رێباز شەریفی ئەندامی کومیتەی ریکخستنی باشوور، شاخەوان نادری ئەندامی پێوەندییەکان، سەردانی پێوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان کرد. شاندی PAK لە لایان شاندێکی کۆمەڵە بە سەرپەرشتی بەڕێز محەمەدی موهتەدی بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمەڵەی شٶڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانه‌وه بە گەرمی پێشوازییکران. لە دیدارێکی دۆستانەدا کە زیاتر لە کاتژمێریکی خایاند شاندی PAK پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی بەڕێز محەمەدی موهتەدیان وەک بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمەڵە ئاراستەی ناوبراوکرد. لەو دیدارەدا باس لە هەلوومەرجی سیاسی ناوچەکە و جیهان بەگشتی و ئاڵوگۆڕ و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوین بە گشتی و بارودۆخی کوردستان و ئێران کرا؛ هەروەها باس لە رووداوەکانی کوردستان و تۆپباران و هێرشی ئاسمانی بۆسەر هەرێمی کوردستان لە لایان هەردوو دەوڵەتی ئێران و ترکییەوە کرا و بیروڕاویان لەو بارەوە گۆڕییەوە. لە بەشیکی تری ئەو دیدارەدا باس لە پرسی پێوەندیی نێوان حیزب و هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لێکنزیکبوونەوە و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستان و ئامادەکاری بۆ دەورگێڕان و کەڵکوەرگرتن لە ئەگەری گۆڕانکاری و هەر دۆخێک کە لە ئێران ڕووبدا کرا. لەکۆتایی دیدارەکەدا شاندی PAK و کۆمەڵە پێیان لەسەر درێژەدانی پێوەندیی دۆستانەی نێوانیان داگرتەوە و کۆتایی بە دیدارەکە هات.
پارتی ئازادیی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی 2011-08-26 نوشته شده توسط ناڵه‌شکێنه | لینک ثابت |
سەردانی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی PAK لە کۆمەڵەی شٶڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
PAZADIK: رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 25 ئاگۆستی 2011 شاندێکی نوێنەرایەتی سلێمانی پارتی ئازادیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هەڤاڵان خەلیل نادری ئەندامی مەجلیسی گشتی و بەرپرسی پێوەندییەکانی PAK لە شاری سلێمانی، رێباز شەریفی ئەندامی کومیتەی ریکخستنی باشوور، شاخەوان نادری ئەندامی پێوەندییەکان، سەردانی پێوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان کرد. شاندی PAK لە لایان شاندێکی کۆمەڵە بە سەرپەرشتی بەڕێز محەمەدی موهتەدی بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمەڵەی شٶڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانه‌وه بە گەرمی پێشوازییکران. لە دیدارێکی دۆستانەدا کە زیاتر لە کاتژمێریکی خایاند شاندی PAK پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی بەڕێز محەمەدی موهتەدیان وەک بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمەڵە ئاراستەی ناوبراوکرد. لەو دیدارەدا باس لە هەلوومەرجی سیاسی ناوچەکە و جیهان بەگشتی و ئاڵوگۆڕ و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوین بە گشتی و بارودۆخی کوردستان و ئێران کرا؛ هەروەها باس لە رووداوەکانی کوردستان و تۆپباران و هێرشی ئاسمانی بۆسەر هەرێمی کوردستان لە لایان هەردوو دەوڵەتی ئێران و ترکییەوە کرا و بیروڕاویان لەو بارەوە گۆڕییەوە. لە بەشیکی تری ئەو دیدارەدا باس لە پرسی پێوەندیی نێوان حیزب و هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لێکنزیکبوونەوە و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستان و ئامادەکاری بۆ دەورگێڕان و کەڵکوەرگرتن لە ئەگەری گۆڕانکاری و هەر دۆخێک کە لە ئێران ڕووبدا کرا. لەکۆتایی دیدارەکەدا شاندی PAK و کۆمەڵە پێیان لەسەر درێژەدانی پێوەندیی دۆستانەی نێوانیان داگرتەوە و کۆتایی بە دیدارەکە هات.
پارتی ئازادیی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی 2011-08-26 نوشته شده توسط ناڵه‌شکێنه | لینک ثابت |
Em êrîşên hovane yên Mêtinkeran şermezar dikin
PAZADIK: Her du dewletên mêtinker Tirkîyê û Îran) di fersendî de bi hovane êrîşê ser Kurdistana Başûr dikin. Rewşa sîyasî û civakî ya herêmî û cîhanî her diçe rê li ber nîrên hov û dîktatoran digire û cî li wan teng dike. Nema gelên bindest, bindestîyê bipejirînin, zordarî û mêtinkarîyê qebûlbikin. Her weha neteweya Kurd jî bi rê û rêbazên cuda têkoşîna azadîya xwe dike. Neteweya Kurd her çend parçekirîbe jî têkoşîna wê, rewşa jîyana parçeyên wê bandorê lihev û li dewletên mêtinkar jî dike. JI ber vê jî hebûna Kurdistana Federal wek kelemeke di çavên mêtinkeran de. Her weha mêtinkar dizanin ku hebûna Kurdistana Federal bandorek hêja li ser hest û helwestên netewya Kurd li her çar parçeyan dike. Ji ber vêye ku mêtinkarên hov Tirkîye û Îran li ser her alozîyek li ber xwe dikin egerê êrîşkarîyê li ser Kurdistana Başûr. Her weha di vê demajoya dawî de jî Têrkîyê û Îran him ji erdêve bi topan û him ji hewayê ve bi firokeyan Kurdistana Federal dane ber êrîşên xwe yên hov. Her weha gelek gundîyên Kurdistanê ji ber van êrîşan hatine kuştin, xanî û malên wan wêran bûne, daristanên Kurdistanê dişewitin. Em bawer dikin êrîşkarî û hovîtîya mêtinkeran tenê dawîya wan nêziktir dike. Em daxwaz ji raya giştî û avayî rêxistinên navneteweyî dikin ku li hember van êrîşên hov derkevin da ku van mêtinkeran êrîşên xwe bidin rawestandin , rûmeta Kurdistanê bigirin, alozî û pirsgirêkên ku ew bixwe sebebin bi aşîtî çareser bikin. Her weha em bang li Hukumeta Iraqa Federal jî dikin ku tundtir li hember van êrîşan derkevin da ku van hovan rûmeta we bixwe jî bigirin. Em bibîr tînin ku hêjî Emerîka Yekbûyî berpirsê parastina vê herême ye û heta niha li hember van êrîşên mêtinkeran tim bideng maye, her weha em daxwaz ji hêzên navneteweyî û Emerîka Yekbûyî dikin ku gereke vê bêdengîyê nedomîne û rê nede van êrîşkeran! Ev ji bona rûmeta wan û bawerîya bi wan jî girîng e! 23-08-2011
Hevkarîya Partî û Rêxistinên Kurdistanî li Hollanda نوشته شده توسط ناڵه‌شکێنه | لینک ثابت |
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان سەبارەت بە کوشتاری رۆڵەکانی کورد و بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی
PAZADIK: هاوکات لەگەڵ درێژەی ئەو لەشکرکێشی و هێرشانەی لە لایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە، دژ بە خاک و گەلی باشوری کوردستان لە ئارادایە، لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ترکیا بۆ سەر قووڵایی باشووری کوردستان، رۆژی ٢١/٨/٢٠١١، پۆلێک مرۆڤی سڤیلی کورد بە ژن و منداڵەوە کرانە ئامانجی بۆردمانێکی دڕندانە و بێ هیچ سووچ و تاوانێک لەناو بران.
ئەم رووداوانە لە هەلومەرجێکی تازەدا روو دەدەن. هەموو ئاماژەکان لەوە دەدوێن کە گۆڕانکارییەکی گەورە و گرینگ لە ناوچەکە بەڕێوەیە. پاش رووخانی ژمارەیەک لە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانی باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رەوتی رووداوەکان بەرەو ئەوە دەڕوا کە دەوڵەتی سووریاش بە هەر شێوەیەک بێ، لە پا بکەوێ، تووشی ئەو چارەنووسە بێ و لە ئاکامدا نەتەوەی کورد لە رۆژاوای کوردستانیش هەلێکی لەباری بۆ بڕەخسێ. لە مێژووی هاوچەرخی کورد دا زۆرجار بە رووخانی ئەو دەوڵەتانەی هەر کام بەشێک لە نیشتمانی کوردیان پێوە لێکندراوە، دەرفەت بۆ دۆزی کورد پێکهاتووە. کۆماری کوردستان و حکومەتی هەرێمی کورستان دوو وێنەی ئەو راستییەن کە بە مەرجێ رێبەرایەتی سیاسی کورد لە خوێندنەوەی رەوتی روداوەکان سەرکەوتوو بێ و پشت ئەستوور بە ئیرادەی نەتەوەیی خۆی بێ، دەسکەوتی مێژووی بۆ نەتەوەکەمان بە دەست دێ. لە هەلومەرجێکی وادایە کە هەموو حەولەکانی ئێران و ترکیا کەوتووەتە گەڕ بۆ ئەوەی نەهێڵن کورد بە ئامادەییەوە کارتێکەری بەسەر ئەو روداوانەوە هەبێ، کە بەرێوەن. هەر بۆیە تاران و ئانکارابە بیانووی نەبوونی هێمنایەتی لە سنوورەکان لە دەسپێشخەرییەکی هاوبەش دا، دەستیان داوەتە شکاندنی سەروەریی باشووری کوردستان و تاوان و جینایەت دژی خەڵکی سڤیلی کورد دەخوڵقێنن. لە ڕوانگەی پارتی ئازادیی کوردستانەوە، ئەم رووداوانە جارێکی دیکە دەیسەلمێنێ کە کورد بۆ رزگار بوونی یەکجاریی لە کوشتار و قەڵاچۆی رۆڵەکانی، دەبێ هەموو تواناکانی بۆ بەدەوڵەتبوون بخاتە گەڕ. ئەگەر نەتەوەی ئێمە خاوەنی دەوڵەتی خۆی بایە، هەرگیز دەوڵەتیەلی وەک ئێران و ترکیا لەم بارودۆخە نێودەوڵەتییەدا توانای ئەم ملهوڕییانەیان نەدەبوو. ئەوە دەرس و پرسێکی گەورەیە بۆ کورد کە چلۆن "دێموکراسی عێراقی" کوشتاری رۆڵەکانی "هەرێمی کوردستانی عێراق" لە لایان دەوڵەتانی دراوسێیەوە دەبینێ، بەڵام بێدەنگ و بێ دژکردەوەیە. هاوکات پارتی ئازادیی کوردستان، کۆمەڵگای نێونەتەویی و دەوڵەتە گەورەکان بە بەرپرس دەزانێ لە وەدەنگ نەهاتن لەسەر کوشتاری بە ناهەقی نەتەوەیەکی بێدەوڵەت لە لایان دوو دەوڵەتی هەرێمەکەوە. ناکرێ لە گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا، دەسەڵاتدارانێ بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و کۆشتاری خەڵکی وڵاتەکانیان بەر گەلەکۆمەکیی رەوای نێودەوڵەتی وتوندترین سزا بکەون، بەڵام نەتەوەیەکی دیکە، تاوانی وای لە دژی بکرێ، کەچی بڕیاردەرانی سیاسەتی جیهانی لێی بێدەنگ بن و بە هانایەوە نەچن. پارتی ئازادیی کوردستان دەسدرێژی و تاوانانەکانی هەر دوو دەوڵەتی ترکیا و ئێران بە جینایەت لە دژی مرۆڤایەتی دادەنێ. بۆیە وێڕای مەحکووم کردنیان، داوای رەچاوکردنی پرەنسیپی دەستێوەردانی مرۆڤی لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و دەوڵەتە گەورەکانی جیهان لەم کێشەیەدا، دەکا. PAK لە ئازار و ژانی ئەم غەدرە دا، خۆی لە تەنیشت گەل و سەرۆکایەتی سیاسی باشووری کوردستان دەبینێ و لە گەڵ کەسوکار و بنەماڵەی قوربانییەکانی ئەم تاوانانەدا هاوخەمیی دەردبڕێ.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیتەی ناوەندی 31 گەلاوێژی 2711 22 جوولای 2011 نوشته شده توسط ناڵه‌شکێنه | لینک ثابت |
لينك باكس پنگوين
با ثبت وبلاگ خود در اين لينك باكس كاربران خود را تا 1000% افزايش دهيد.
|
About
![]() Google Searcher
|
Copyright 2006 - Designer: Penguin Network >Hessam Sedaghati